Posts

Showing posts from May, 2023

کوێستان محەممەد: کێشەی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی نامێنێت

Image
  4 - هەولێر وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەمەوبەدوا بەگوێرەی ژمارەى دانیشتووان، داهاتى پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و، چیدیکە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی نامێنێت. ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی ئایاری 2023، کوێستان محەممەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شێوازی دابەشکردنی مووچە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دوای رێککەوتنی پارتی و یەکێتی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەمەوبەدوا بەگوێرەی ژمارەى دانیشتووان، داهاتى پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و، چیدیکە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە لە پارێزگای سلێمانی نامێنێت، ھاوشێوەی پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچە دابەشدەکرێت. بەگوتەی ئەو وەزیرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەوبەدوا داھاتی ھەموو هەرێمی کوردستان دەچێتەوە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری و لەوێوە "بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە" بەسەر هەموو پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت. کوێستان محەممەد روونیشیکردەوە، ئەم بڕیارانە لە کۆبوونەوەی رابردووی ئەنجو...